پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌شدار له خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق چواره‌م یاری خۆی ئه‌نجام ده‌دات و میوانداری له لاوانی یانه‌ی دهۆك ده‌كات .
بڕیاره له كاتژمێر 3:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 30 ی نیسانی 2022 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌كه‌ی ، تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه میوانداری له لاوانی یانه‌ی دهۆك بكات ، پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و یارییه‌ی ئاماده‌كاری پێویستی كردووه و ده‌یه‌وێت سێهه‌م سێ خاڵی له‌سه‌ر یه‌كی خوله‌كه به‌ده‌ست بهێنێت .
یانه‌ی پێشمه‌رگه له خولی لاوانی یانه‌كانی عێراق سێ یاری ئه‌نجام داوه و خاوه‌ن 6 خاڵه به دوو سه‌ركه‌وتن .