ته‌ندروستی -
به‌رزی به‌رده‌وامی په‌ستانی خوێن مه‌ترسی توشبوون به چه‌ندین نه‌خۆشی مه‌ترسیدار زیاد ده‌كات كه ڕه‌نگه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ دروست بكات، له‌ناویاندا نه‌خۆشی دڵ.
ئه‌و كاته‌ی كه‌سێك به به‌رده‌وامی په‌ستانی خوێنی به‌رز بێت ئه‌وه په‌ستانی زیادده له‌سه‌ر ملوله‌كانی خوێن و دڵ و گورچیله و چاوه‌كانی زیاد ده‌بێت.
چه‌ند جۆرێك شه‌ربه‌ت و خواردنه‌وه یارمه‌تی دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن ده‌دات له‌ناویاندا:
1- شیری باده‌م:
ئێستا ئاره‌زوو له‌سه‌ر ئه‌م جۆره شیره زۆره، ڕێژه‌ی چه‌وری تێر تیایدا كه‌مه، یارمه‌تی دابه‌زاندنی ئاستی كۆلیسترۆلی زیان به‌خشی خوێن ده‌دات، مه‌ترسی توشبوون به جه‌ڵده‌ی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه، هه‌ریه‌ك له كالسیۆم و ئاسن و مه‌گنسیۆم و پۆتاسیۆم و فسفۆڕ و سۆدیۆم و زینك له پێكهاته‌یدا هه‌یه.
2- شه‌ربه‌تی گێزه‌ر:
ئه‌م شه‌ربه‌ته یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ده‌دات، سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باشی پۆتاسیۆمه كه هۆكاره بۆ ڕێكخستنی په‌ستانی خوێن.
3- شه‌ربه‌تی كه‌ره‌وز:
بڕێكی زۆر سه‌رچاوه‌ی خۆراكی تیادایه جگه‌ر خاوێن ده‌كاته‌وه و پێست ڕۆشن ده‌كاته‌وه، ئه‌نجامی نوێترین توێژینه‌وه‌كان ده‌ریخستوه، ئه‌م شه‌ربه‌ته ڕێگری ده‌كات له توشبوون به جه‌ڵده‌ی مێشك و نیشتنی چه‌وری له ملوله‌كانی خوێندا.