خشته‌ی‌ یارییه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ حه‌وته‌می‌ خولی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

خولی‌ تۆپی‌ پێی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان به‌رده‌وامه‌ و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و بڕیاره‌ پاش نیوه‌ڕۆی‌ ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ 29 ی‌ نیسانی‌ 2022 هه‌فته‌ی‌ حه‌وته‌می‌ یارییه‌كانی‌ خوله‌كه‌ به‌ڕێوه‌ بچێت .

له‌و هه‌فته‌یه‌دا و له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ دووه‌م سیروانی‌ نوێ‌ و هه‌ڵه‌بجه‌ی‌ شه‌هید له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ چیا به‌ یه‌ك ده‌گه‌ن و ئاشتی‌ شاری‌ سلێمانی‌ میوانداری‌ له‌ شێروانه‌ ده‌كات .

ئه‌مه‌و له‌ هه‌مان كۆمه‌ڵه‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ پێشمه‌رگه‌ چاوه‌ڕوان ده‌بێت و هه‌رچی‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ یه‌كه‌مه‌ یه‌ك یاری‌ ئه‌نجام ده‌درێت و تێیداو خاكی‌ كه‌ركوك و هه‌ندرێن له‌سه‌ر یاریگه‌ی‌ یانه‌ی‌ خاك به‌ یه‌ك ده‌گه‌ن .


PM:02:59:27/04/2022




ئه‌م بابه‌ته 1608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌