پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر ئاسته به‌رزه‌كه‌ی له خولی پله یه‌كی عێراقدا به‌رده‌وامه و له سێهه‌م یاری خۆی توانی دووه‌م سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت .
یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی میوانداری له یانه‌ی دیاله كردوو توانیان به ئه‌نجامی 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر به 1 گۆڵی یانه‌ی میوان سێ خاڵی گرنگی یارییه‌كه به‌ده‌ست بهێنن ، یاریزانانی پێشمه‌رگه له‌و یاریه‌دا به ئاستێكی به‌رز بینران و له سه‌ره‌تاوه كۆنترۆڵی یاریگه‌یان كردوو له خوله‌كه‌كانی 25 ، 26 و 62 گۆڵه‌كانیان له ڕێگه‌ی یاریزانان ، ڕابه‌ر جه‌مال ، ڕێڤان قاسم به دوو گۆڵ تۆمار كردوو له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی میوان تاكه گۆڵی یاریه‌كه‌یان له ڕێگه‌ی یاریزان عومر لیث ه‌وه تۆمار كرد .
به‌و ئه‌نجامه‌ش كوڕه لاوه پێشمه‌رگه‌كان توانیان كۆی خاڵه‌كانیان بكه‌نه 6 خاڵ له كۆی 3 یاری كه ئه‌نجام یان داوه .