پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزشی په‌روه‌رده‌ی ڕۆژهه‌لاَت و له نێو هۆڵی فێرگه‌ی تۆپی سه‌رمێزی سلێمانی ، یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی قوتابخانه ناوه‌ندییه‌كان به‌ڕێوه چوو تێیداو دوایی پیشان دانی ئاستێكی به‌رز ( ئاریا به‌ڵێن ) یاریزانی بێچوه شێری یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت دوایی سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ردوو یاریزان ( لازۆ ڕێباز و محه‌مه‌د یاسین ) كه بوونه خاوه‌ن پله‌كانی دووه‌م و سێهه‌م له‌و پاڵه‌وانێتییه‌دا .
ئه‌مه‌و پاش كۆتاهاتنی یاری كۆتایی خه‌لاَتی پاڵه‌وانان كرا ، دوایی ئه‌و ئه‌نجامه به‌ڵێن حه‌یده‌ر ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه كه باوكی ئاریا یه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند كه ئه‌وان خزمه‌ت به وه‌رزشی شاری سلێمانی ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت بناغه‌یه‌كی به‌هێزی یاری تۆپی سه‌رمێز له یانه‌كه‌یان و شاری سلێمانی بنیات بنێن ، هه‌روه‌ك به‌لێن ئاماژه‌ی پێدا كه یانه‌ی پێشمه‌رگه پێگه‌یه‌كی به‌هێز و بناغه‌یه‌كی تۆكمه‌ی له یاریزان هه‌یه‌و ئه‌و بناغه‌یه هه‌ر به به‌هێزی ده‌هێڵنه‌وه .