ته‌ندروستی -
ئه‌گه‌ر تۆ یه‌كێكیت له توشبوان به نه‌خۆشی شه‌كره ئه‌وه باشتر وایه پێداچوونه‌وه به سیستمی خۆراكیتدا بكه‌یت، له‌گه‌ڵیدا چوار جۆری به‌هارات زیاد بكه‌یت.
پێگه‌ی" میدیكال نیوز توده‌ی" پزیشكی بابه‌تێكی تایبه‌تی بڵاوكردۆته‌وه و تیایدا هاتووه" جگه له وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر سیستمی ژیانكردن و خۆراكی ته‌ندروست و به‌كارهێنانی ته‌واوكه‌ری خۆراكی و به‌هاراته‌كان یارمه‌تی توشبووانی شه‌كره ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروست بژین"
ئه‌گه‌ر چی ئه‌م به‌هاراتانه وه‌ك چاره‌سه‌ر به‌كار نایه‌ن، به‌ڵام كه‌سی نه‌خۆش ده‌توانێت له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ره‌كه‌یدا سوودیان لێ وه‌ربگرێت.
دارچینی:
یه‌كێك له‌و به‌هاراتانه‌ی ئاستی شه‌كری خوێن داده‌به‌زێنێت دارچینیه، ئاستی هه‌ستیاری ئه‌نسۆلین ڕێكده‌خات و هه‌رس چالاك ده‌كات، ده‌توانیت پروشێك له‌م به‌هاراته بكه‌یت به ژه‌مه‌كه‌ته‌وه.
- زه‌نجه‌بیل:
بۆ ڕێكخستنی ئاستی هاوسه‌نگی شه‌كری خوێن كاریگه‌ری باشی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م جۆره‌یان پێش به‌كارهێنانی پێویسته له‌باره‌یه‌وه پرسیار له پزیشكه‌كه‌ت بكه‌یت.
-شمڵی:
یه‌كێكی دیكه له به‌هاراته به‌سووده‌كان بۆ جه‌سته" شمڵیه" ڕێگری ده‌كات له به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی شه‌كری خوێن، له‌ڕێی زیادبوونی ده‌ردانی ئاستی ئه‌نسۆلین.
-جیمنیما:
ئه‌م جۆره گیایه پێی ده‌وترێت" تێكشكێنه‌ری شه‌كر" به نزیكه‌ی هاوشێوه‌ی شمڵی كارده‌كات، هانی په‌نكریاس ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی بڕێكی زۆر ئه‌نسۆلین به‌رهه‌م بهێنێت.