پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر یاریگه‌كه‌ی دا و له نێو هانده‌رانی میوانداری له لاوانی یانه‌ی شه‌رگات كردوو دوایی یارییه‌كی به‌هێزی ئاست به‌رز سه‌رئه‌نجام توانیان به ئه‌نجامی 2-1 گۆڵ بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و یه‌كه‌م بردنه‌وه‌یان له خوله‌كه كرده دیاری بۆ جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان .
له یارییه‌كه‌دا كه كاتژمێر 3:30 خوله‌كی ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 21 ی نیسانی 2022 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی به‌ڕێوه چوو هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه یاریزانانی پێشمه‌رگه به هه‌وڵی بردنه‌وه یاریان كردوو دوایی پیشان دانی ئاستێكیی به‌رز هه‌ردوو یاریزانی لاوی پێَشمهرگهكان ( كامۆ به‌كر و ڕێڤان قاسم ) توانیان دوو گۆڵی بردنه‌وه بۆ تیپه‌كه‌یان تۆمار بكه‌ن و له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی میوان تاكه گۆڵیان له ڕێگه‌ی یاریزان ( خالید ئه‌حمه‌ده‌وه ) تۆمار كرد .
به‌و ئه‌نجامه‌ش لاوانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بوونه خاوه‌ن یه‌كه‌م سێ خاڵ له خولی لاوانی یانه‌كانی عێراق بۆ ئاستی پله یه‌ك .