به‌ڕێگه‌یه‌كی ئاسان فشاری خوێنت دابه‌زێنه‌



ته‌ندروستی‌ - 

ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یكی نوێ كه‌ له‌لایه‌ن توێژەرەوەکان لە زانکۆی کۆلۆڕادۆ  ئه‌نجامدراوه‌ تیایدا هاتووه‌"ئەنجامدانی تەنها پێنج خولەک لە ڕاهێنانی هەناسە دەشێت کاریگەریەکەی وەکو داودەرمان و وەرزشکردن یاخود زیاتریش بێت لەسەر نزمکردنەوەی فشاری خوێن و تەندروستی دەمارەخوێنەکان و دڵ"

دوای لێکۆڵینەوە لە کاریگەریەکانی ئامێری IMST بۆ ڕاهێنان بە ماسولکەکانی سوڕی هەناسە توێژەرەوەکان گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی‌ ڕاهێنانی هه‌ناسه‌ بۆ ناوه‌ی‌ ته‌نها پێنج خوله‌ك ئه‌م كاریگه‌ریه‌ جادوویه‌ی‌ هه‌یه‌.

ئامێری IMST لە ساڵانی 1980 دروستکراوە و پێشتر ئەو کەسانە بەکاریاندەهێنا کە نەخۆشی سوڕی هەناسەیان هەبوو. کاتێک کەسی بەکارهێنەر لە ڕێگەی ئامێرەکەوە هەناسە هەڵدەمژێت، ئامێرەکە بەرگری دەکات و بەم کردارە سوڕی هەناسە لە ناوپەنچکە و سیەکان و بۆڕی هەناسە بەهێزتر دەبێت.

دانیێڵ کڕەیگهێد، پرۆفیسۆر لە زانکۆی کۆلۆڕادۆ و سەرۆکی لێکۆڵینەوەکە، ڕایگەیاند، "ئێمە دەزانین زۆر ڕێگای جیاواز هەن بۆ ئەوەی یارمەتی تەندروستی دڵی خەڵک بدەن. بەڵام لە ڕاستیدا ئەو ڕێگانە کات و هەوڵی زۆریان پێویستە و نرخەکانیان گرانە. بەڵام ڕاهێنانی هەناسە لەڕێگەی ئامێری IMST دەتواندرێت لەماڵەوە و ئەو کاتەی سەیری تەلەفزۆن دەکەیت ئەنجامبدرێت.

لێکۆڵینەوەکە لە جۆڕناڵی کۆمەڵی دڵی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە و دەڵێت ئەنجامدانی ڕاهێنانی هەناسە لە ڕێگەی ئەو ئامێرە ڕۆڵێکی کاریگەر دەبینێت لە بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیەکانی دڵ.

س: VOA


PM:08:13:21/04/2022




ئه‌م بابه‌ته 1420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌