مێسی داهاتووی خۆی یەكلایی كردەوە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا داهاتووی خۆی یەکلایی دەکاتەوەو ڕەتیدەکاتەوە یانەکەی جێبهێڵێتت.

رۆژنامەی موندۆدێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە مێسی بیری لە جێهێشتنی یانەکەی نەکردووەتەوە و، هەموو ئەو هەواڵانەش ڕەتدەکاتەوە کە باس لە ڕۆشتنی دەکەن.

مۆندۆ باس لەوەش دەکات لیۆ هەموو ئامانجی ئەوەیە تا ئەو کاتەی لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت، ناسناوی چامپیۆنزلیگ بەدەست بێنێت.



PM:08:12:20/04/2022




ئه‌م بابه‌ته 2820 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌