هۆكار و نیشانه‌كانی هه‌وكردنی ژێی ماسولكه‌ی‌ مه‌چه‌ك و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر


ته‌ندروستی‌ - 

هەوکردنی ژێی ماسولکەیی لە مەچەک له هه ندێک کەسدا ڕووده دات له ئه نجامی ئه وه ی به شێوەیەکی نادروست ده ست به کاردەهێنن، هەروەها بەهۆی لاوازی ماسولکەکانی مەچەک، دکتۆر هێمن پزیشكی نەخۆشیەکانی جومگە و ئێسک و رۆماتیزم له‌م بابه‌ته‌دا هۆكار و نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ده‌خاته‌ ڕوو. 

نەخۆشەکە هەست بە ئازارێکی زۆر دەکات لە شوێنی بازنەکە کە لە وێنەکەدا نیشان دراوە بە جووڵەی مەچەک یان لەگەڵ جووڵەی پەنجە گەورە_ئەسپێ کوژە، ئەم دۆخە بە زۆری لە وەرزشوانان و ئەو خانمانەی کە کۆرپەکانیان هەڵدەگرن و هەروەها لە ئەنجامی کاری بەردەوامی ناوماڵ  ڕودەدات. 

دەستنیشانکردنی ئەم دۆخە بەزۆری لەڕێگەی پشکنینی کلینیکی لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی جومگە و ئێسک، هەندێک جاریش لە ڕێگای سۆنار یان MRI دەکرێت.
چارەسەر ئەمانەی خوارەوەیە:
1- بۆ ماوەیەک دەست بحەسێنەوە
2- بەستەری مەچەک و پەنجە گەورە لەبەر بکە لەکاتی خەوتن هەروەها لە ماوەی ڕۆژدا بۆ ڕێگرتن لە جوڵەی پەنجە گەورە
3- بەکارهێنانی دەرمانی دژە هەوکردن وەک مۆبیک هیتر.... 
4- چارەسەری سروشتی 
5- دەرزی کۆرتیزۆن، لەلایەن پزیشکەوە ئەنجامدەدرێت


PM:08:47:19/04/2022




ئه‌م بابه‌ته 1292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌