بڕیاره‌كانی‌ یه‌كێتی‌ تۆپی‌ پێی‌ كوردستان ئاشكرا كرا




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری سەرۆک و ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و تیایدا ئەم بڕیارو راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد . 

1- بەناوی سەرۆک و جێگری سەرۆک و سکرتێر و سەرجەم ئەندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان سوپاس و پێزانین ئاراستەی بەڕێز ( عبدالقادر حوسێن ) دەکەین کە بەڕێزیان وەک ئەمینداری گشتی لەماوەی پێشوو لەیەکێتیەکە دەسبەکاربوون کە گەواهی ئەوە دەدەین بەو پەڕی دڵسۆزی و هێز و تواناوە کارەکانی رادەپەڕاند ، سوپاسێکی تایبەتی دەکەین کە لەماوەیەکی کەمدا توانی کاری گەورە ئەنجام بدات کەوا جێی دەست و پەنجەی دیار بێت لەگشت چالاکیەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لەکار و ژیانی رۆژانەی .

2- بەڕێزان سەرۆک و جێگری سەرۆک یەکێتی تۆپی پێی کوردستان راسپێردران لەسەر چۆنیەتی ئەنجامدانی مەڕاسیمی خەڵاتکردنی یانەکانی پلەی یەکەم و دووەمی خولی نایابی کوردستان وە دەسنیشانکردنی شوێن و کاتی بەڕێوەچوونی یاری کۆتایی جامی کوردستان لە نێوان یانەی برایەتی و نەورۆز  .  

3-یاری داهاتووی یانەی خورماڵ لەیاریگای خۆی ئەنجام نادرێت دەگوازرێتەوە یاریگایەکی تر بەهۆی کێشە و گرفت و کۆنتڕۆڵ نەکردنی هاندەرانی یانەکەی  . 

4- بەهۆی کشانەوەی یانەی پەیام لەخولی پلە دووەکانی کوردستان لەقۆناغی دووەم و کۆتایی بەپیی رێنمایەکانی رێککاری و سزادان بڕیاردرا بە  :

أ - سڕینەوەی ئەنجامەکانی و سڕکردن و دوورخستنەوەی لە خولی پلە دووەکانی کوردستان لەوەرزی داهاتوو 2022-2023 . 

ب- پێ بژاردن بەبڕی 2,000,000 دینار .  
5- لەیاری( ئاڕاڕات - دهۆک) راهێنەری یانەی دهۆک (هەرمان صالح) بەهۆی ناڕەزایی دەربڕین لەسەر بڕیارەکانی داوەران بەپێی رێنمایەکانی رێککاری و سزادان تایبەت بە راهێنەران بڕیاردرا بە :

أ- راگرتن ناوبراو بۆ یەک یاری و لەگەڵ مانەوەی کارتە سوورەکەی ، واتە بۆ دوو یاری ناتوانێ یاوەری تیپەکەی بکات .  
ب- پێ بژاردن بەبڕی (250,000) هەزار  .  

6- بەهۆی دەرچوونیان لەگیانی وەرزشی و نانەوەی ئاژاوە ، بەپێی رێنمایەکان بڕیاردرا بە :

أ- راگرتنی یاریزانی یانەی خەبات (بێوار عبداللە ) ژمارە 69 بۆ دوو یاری و پێ بژاردن بەبڕی (250,000) دینار . 
ب- راگرتنی گۆڵپارێزی یانەی خەبات (رەوەز حواس ) ژمارە 1 بۆ دوو یاری و پێ بژاردن بەبڕی (250,000) دینار .   


PM:08:26:17/04/2022




ئه‌م بابه‌ته 1920 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌