پێشمه‌رگه سپۆرت -
فلۆرێنتینۆ پیرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید داهاتووی ئه‌نچیلۆتی یه‌كلایی كردۆته‌وه و بۆ وه‌رزی داهاتووش متمانه‌ی پێبه‌خشیووه.
ڕۆژنامه‌ی ماركای نزیكی یانه‌ی شاهانه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو پیرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی شاهانه له‌گه‌ڵ كارلۆ ئه‌نچیلۆتی كۆبونه‌وه‌ی كردووه باسیان له پیچویستی یانه‌كه كردووه بۆ وه‌رزی داهاتوو ، ئه‌مه‌ش مانه‌وه‌ی راهێنه‌ره ئیتاڵییه‌كه له پۆستی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه پشت ڕاست ده‌كاته‌وه.
ماركا جه‌ختیشده‌كاته‌وه كه گواستنه‌وه‌ی مباپێ ئامانجی یه‌كه‌می ڕیاڵ مه‌دریده و پاش ئه‌ویش هالاند به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌متر.