تهندروستی -
پێویستە چاودێری تەندروستی دەروونی منداڵان و هەرزەکاران بکرێت بۆ دۆزینەوەی ئەو کێشانەی کە زوو تێدەپەڕن بۆ ئەوەی باشتر مامەڵە لەگەڵیان بکەن، لهڕێی چهند ڕهفتاریكهوه كه دكتۆر هێمن پزیشکی پسپۆڕی دەرونی لهم بابهتهدا باسیكردوه.
1 - قسەکردن: بەردەوام قسە لەگەڵ منداڵەکە بکە و لێی بپرسە کە ئایا بە کێشەدا تێدەپەڕێت و دڵنیای بکەرەوە کە تۆ هەمیشە لەوێیت ئەگەر بیەوێت قسە بکات.
2 - ڕەفتار: تێبینی گۆڕانکاری لە هەڵسوکەوتی منداڵەکەتدا بکە، وەک ئەوەی زیاتر دابڕاو بێت و تووڕەتر بێت و هانی بدە زیاتر قسەت لەگەڵ بکات.
3 - بۆچوونەکان: قسە لەگەڵ ئەو کەسانە بکە کە لە دەرەوەی ماڵ مامەڵە لەگەڵ منداڵەکەت دەکەن وەک مامۆستا و پرسیاریان لێ بکەن دەربارەی بۆچوون و تێبینیەکانیان
4- ئەندامانی خێزان: داوا لە ئەوانەی دەوروبەرتان بکەن وەک ئەندامانی خێزان بۆ ئەوەی یارمەتیتان بدەن لەچاودێریکردن و چاودێری تەندروستی دەروونی.