پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ده‌رگای ڕۆشتن بۆ كلیمۆنت لینگلێتی فه‌ڕه‌نسی و به‌رگریكاری یانه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه لینگلێت له پلانه‌كانی چاڤی ڕاهێنه‌ردا نه‌ماوه و وه‌كو یاریزانێكی یه‌ده‌گ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه به‌رشه‌لۆنه گڵۆپی سه‌وزی بۆ ئه‌و به‌رگریكاره هه‌ڵكردووه و ئاماده‌یه له‌م هاوینه‌دا ده‌ستبه‌رداری تواناكانی بێت.
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه كه له دوا یاری یانه‌كه له خولی ئه‌وروپی به‌رانبه‌ر فرانكفۆرت چاڤی له جێگه‌ی لینگلیبَت پشتی به مینگویزا به‌ست.