ته‌ندروستی -
زۆرێك له توشبوانی نه‌خۆشی شه‌كره له نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌یان ئاگادار نه‌بوون له‌سه‌ره‌تادا، هه‌ربۆیه باشتر وایه زانیاریت له‌سه‌ر چه‌ند نیشانه‌یه‌كی ئاگاداركه‌ره‌وه هه‌بێت له‌باره‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه.
پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن چاودێری كردنی پێكان زۆر گرنگه بۆ زانینی ئاستی شه‌كری خوێن، هه‌ركات له‌گه‌ڵ ده‌ستلێدانی پێكانت هه‌ستێكی جیاوازت هه‌بوو یان پێكانت شێوه‌یان گۆڕابوو ئه‌وه باشتره سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت.
له‌ڕاستیدا سێ نیشانه هه‌یه له نه‌خۆشی شه‌كره ئاگادارت ده‌كات ئه‌وانیش" سوور بوونه‌وه و گه‌رم بوون و ئاوسانی پێكانه" ئه‌م بابه‌ته‌ش په‌یمانگای نیشتیمانی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كانی شه‌كره و كۆئه‌ندامی هه‌رس و گورچیله پشت ڕاستیان كردۆته‌وه.
سه‌ره‌تای نیشانه‌كانی توشبوون به شه‌كره، پێكان هه‌ستی گه‌رما و ئازاریان كه‌مده‌بێته‌وه له‌گه‌ڵیدا توانای ئه‌وه‌یان نابێت هه‌ست به برین بكه‌ن له‌سه‌ر پێیان، جگه له‌وه‌ش برینی سه‌ر پێكان به ئاسانی ساڕ‌ێژ نابێت.