ته‌ندروستی -
خواردنی پاقلە تەنها بۆ ئەو کەسانە خراپە کە نەخۆشی پاقلەیان هەیە، ئه‌ی نه‌خۆشی پاقله چییه؟ دكتۆر ئاكۆ پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان له‌م بابه‌ته وه‌ڵامێكی ڕوونی ئه‌م پرسیاره ده‌داته‌وه.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" نەخۆشی پاقلە بریتیە لە شیبوونەوەی خوێن دوای خواردنی پاقلە و هەندێک جۆری تری خواردن لەگەڵ هەندێک جۆری دەرمان بە هۆی نەبوونی یاخوود کەمی ئەنزیمی (G6PD)لە خڕۆکە سوورەکاندا."
سه‌باره‌ت به هۆكاریی توشبون به‌م نه‌خۆشییه دكتۆر ئاكۆ ده‌ڵێت"ئەم نەخۆشییە زگماکیە واتا لە دایک و باوکەوە دەگوازرێتەوە بۆ نەوەکانیان، بۆهێڵی نەخۆشیەکە دەکەوێتە سەر کڕۆمۆسۆمی X. لەشی مناڵی کوڕ تەنها یەک کڕۆمۆسۆمی X ی هەیە واتە کوڕ زیاتر تووشی ئەم نەخۆشییە دەبێت،منداڵی کچ دوو کڕۆمۆسۆمی Xی هەیە بۆ ئەوەی تووشی نەخۆشیەکە بێت دەبێت هەردوو کڕۆمۆسۆمەکەی هەڵگری نەخۆشیەکەبن بۆیە لە کچدا کەمترە."
ارەسەری ئەم نەخۆشیە تەنها ئەوەیە کەسی تووشبوو دوورکەوێتەوە لە خواردنی پاقلەو ئەو خواردن و دەرمانانەی کە دەبێیە هۆی شیبوونەوەی خوێن. هەر کاتێ کەسەکە تووشی خوێن شیبوونەوە بوو دەبێت بە زووترین کات بگاتە خەستەخانە بۆ چارەسەری پێویست.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا پاقلە برێکی باشی پرۆتین و ئاسن و کالیسیۆم و ڤیتامیناتی تێدایە کە بە پێچەوانەوە بۆ گەشە و دروست بوونی خوێن زۆر باشە، بە گشتی پاقلـە خواردنێکی بەسوود و تەندروستە بۆ مرۆڤ بەڵام ئه‌گـەر کەسێک نەخۆشی پاقلەی هەبوو دەبێت دوورکەوێتەوە لە خواردنی پاقلە.