ته‌ندروستی -
به‌شێوی كه‌سێتی دژه كۆمه‌ڵ یه‌كێكه له گرفته ده‌رونییه‌كان، دكتۆر ھێمن پزیشکی پسپۆڕی دەرونی له‌م بابه‌ته‌دا نیشانه‌كانی ئه‌م گرفته ده‌رونییه ده‌خاته ڕوو.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" کەسانی توشبوو بەم تەنگژەیە قسە و ڕەفتاریان خراپە بەرامبەر خەڵکی، و ڕەچاوی ھەست و مافی کەسانی تر ناکەن، بەشێوەی دوبارە لە یاسا‌و پرەنسیپە دروستەکانی کۆمەڵگا دەرئەچن، درۆئەکەن، ھەڵدەچن، بەرپرسیاریەتی ھەڵناگرن، تووڕەن، گوێ بە سەلامەتی خۆیان و دەوروبەریان نادەن، پەشیمان نابنەوە لە ھەڵەکانیان، کەسانی تر فریوئەدەن لە بەرژەوەندی خۆیان. زۆرکات بە ناکۆکی لەگەڵ خەڵکی سەرقاڵن، و لە کردەوەی تاوانکاری بەشداردەبن. "
ئەم کەسانە، زۆرجار مێژوی بەندکردن، شکست لە پەیوەندی، ڕاکردن لە بەرپرسیاریەتیان ھەیە، جاربەجار لە ئەنجامی کردەوە توند و تیژیەکانیانەوە دەبنە ھۆی برینداربون یان مردنی خۆیان و کەسانی تر.
ئەم نەخۆشیە بەڕێژەی ٣% لەڕەگەزی نێر و بەڕێژەی ١% لەڕەگەزی مێ ڕوئەدات، ئامانجی سەرەکی لە چارەسەرکردنی ئەم کەسانە، کەمکردنەوەی ھەڵچونەکان، و ھەوڵدان بۆ پەیوەستکردنیانە بە یاسا و پرەنسیپەکانی کۆمەڵگا.