هۆكار و نیشانه‌ و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری دڵەکوتێ



ته‌ندروستی‌ - 

دڵەکوتێ واتە هەست کردن بە لێدانی دڵ کە مرۆڤ ئاسایی هەست بە لێدانی دڵی ناکات، کاتێک هەستی بە لێدانی دڵی کرد پێی دەوترێ دڵەکوتێ، دكتۆر کاوە پسپۆڕی نەخۆشیەکانی دڵ و قەستەرە له‌م بابه‌ته‌دا زانیاری زیاتر له‌باره‌ی‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ ده‌خاته‌ ڕوو.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت"مرۆڤەکان بە چەند شێوازێک هەست بە لێدانی دڵیان دەکەن یەکێک لەوانە زۆرجار نەخۆش دێت بەو شێوازە وەسفی دەکات کە لێدانی دڵی زۆر زۆر خێرا دەبێت هەندی جار هەست دەکات کە لێدانی دڵی زۆر بە بێهێزی لێدەدات هەرچەندە لەوانەیە لێدانەکەی ئاسایی بێت یان زۆر جار هەست بەوە دەکات کە لێدانی دڵی ئاساییە بەڵام چەند چرکەیەک دڵی لە لێدان دەکەوێت چەند جارێک لێدانی دڵی دەوستێت و دەست پێ دەکاتەوە هەر نەخۆشەو بە شێوازێک وەسفی دەکات ،دڵەکوتێ  زۆربەی کات پێویست ناکات کە پزیشک بیبینێت بە تایبەتی ئەو جۆرە دڵەکوتێیەی بۆ چەند چرکەیەک دەمێنێتەوە وە هیچ کارێک لە ئیشی ڕۆژانەی ناکات بەڵام ئەو دڵەکوتێیەی کە دەمێنێتەوە بۆ چەند خوله‌كێك و لەکاتی دڵەکوتەکە ئازاری سنگی هەبێت و یان بۆ نمونە ببورێتەوە لە هۆش خۆی بچیێت یان ئەو نەخۆشانەی لەگەڵ دڵەکوتە هەناسەیان توند دەبێت یان ئەوانەی سەریان ئێشێت و گێژ دەبن ئەو نەخۆشانە پێویستە بە زوترین کات ببرێنە لای پزیشکی پسپۆری دڵ وە پشکنینی تایبەتی بۆ بکرێت.

هۆکارەکانی : 
1-حاڵەتی نەفسی کەسەکە کە بۆ نمونە لەکاتی قەلەقی کەسەکە دەبێتە هۆی دڵەکوتێ.
2- وەرزش کردن و ماندوو بون دەبێتە هۆی دڵەکوتێ .
3- هۆکارێکی تریش چەند دەرمانێک یان چەند خواردنێک یان چەند خواردنەوەیەک دەبێتە هۆی خێرا بونی لێدانی دڵ و دڵەکوتێ بۆ نمونە ئەو خواردنانەی نیکۆتینی تێدایە یان چەند شروبێک و دەرمانێک کە بۆ هەڵامەت بەکاردەهێنێرێت دەبێتە هۆی دڵەکوتێ.
4- هۆکاری تری دڵەکوتێ بریتیە لە تا بەهۆی بەرز بونەوەی پلەی گەرما لێدانی دڵی زیاد دەکات کە پلەی گەرمی لە لەش بەرز بێتەوە لێدانی دڵ  خێرا دەبێت.
5- تێکچونی هۆرمۆنەکان لە کاتی سک پڕیدا.
6- ئەوانەی نەخۆشی غودەیان هەیە توشی ئه‌م حاڵه‌ته‌ ده‌بن.
وە یەکێک لە هۆکارە مەترسیدارەکانی دڵەکوتێ ئەوەیە کە پێویستیان بە چارەسەری خێرا و بەپەلە هەیە .

چارەسەری دڵەکوتێ چییە ؟ 
ئەوانەی بۆ چەند چرکەیەک دڵە کوتەیان هەیە پێویستیان بە چارەسەر نیە بەڵام ئەوانەی بۆ چەند خوله‌كێك دەمێنێتەوەو دەبێتە هۆی تەنگەنەفەسی و بورانەوەو لە هۆش خۆچون ئەو نەخۆشانە دەبێت بەزوترین کات پشکنینی بۆ بکرێت لەلایەن پزیشکی پسپۆرەوە کە بۆ نمونە یەکەم شت پزییشکەکە لێی دەپرسێت کە ئایا هیچ نەخۆشی تری نیە ئ، پاشان پشکنینی هێڵکاری دڵی بۆ دەکرێت وە زۆربەشیان پێویستیان بە ئیکۆی دڵ هەیە تا بزانین دڵی هیچ نەخۆشیەکی تێدا نیە ، قوەتی دڵی باشە دەبێت ئەمانە بزانرێت.

هەندێكجار دڵەکوتێ  ماوەیەکی کاتییە و نامێنێت بۆ نمونە بۆ نیو كاتژمێر دێت و نامێنێت ئەو جۆرە نەخۆشانە هەرچەندە کە لەکاتی ئاسایدا هیچ نابینرێت بۆیە دەبێت مۆنیتەری هێڵکاری  دڵیان بۆ ببەسترێت هەندێ جار بۆ دوو ڕۆژ یان سێ ڕۆژ جاری وایە تا هەفتەیەک دادەنرێت بۆیە لەو ماوەیەدا لە هەرکاتێکدا لێدانی دڵ لە هەرکاتێک شەو رۆژ پەیدا ببێت و تەشخیس بکرێت و چارەسەری بۆ بکرێت زۆرجاریش تەشخیس ناکرێت بۆیە دەبێت قەستەرەی کارەبای بۆ بکرێت بۆی شیكار بکرێت.

چارەسەرەکان بە پێی جۆری دڵە کوتەکەو جۆری نەخۆشیەکان دەگۆڕێت زۆربەیان پێویستیان بە چارەسەرێکی تایبەت نیە، بەڵام هەندێکیان پێویستان بە دەرمانە وە هەندێ جار پێویستان بە قەستەرەی کارەبای دڵە بۆئەوەی ئەو تێکچونی کارەبای دڵە کە هەیە چارەسەر بکرێت هەندێ جاریش پێویستیان بە پاتریە بۆ ئەو کەسانەی کە دڵیان هێواشە و کارەبایی دڵیان تێکچوە پێویست پاتریان بۆ دابنرێت بۆی کارەبایی دڵیان چاک ببێتەوە.



PM:02:58:07/04/2022




ئه‌م بابه‌ته 4308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌