پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
پاش ئه‌وه‌ی پێنج ڕاهێنه‌ری تیپی لاوان و تازه‌پێگه‌یشتوان و فێرگه‌ی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانیان بڕوانامه‌ی ئاسته‌كانی (B - C ) ی ئاسیایی به‌ده‌ست بهێنن ، له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ئاماده‌بوونی شێرزاد محه‌مه‌د سكرتێری یانه و مامۆستا ئیبراهیم قاسم خاتوو كه‌لسوم محه‌مه‌د و نه‌شمیل محه‌مه‌د و ویسام محه‌مه‌د بازگ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی پێشوازی كرا له ستافی ڕاهێنه‌رانی ئاسته‌كانی لاوان و تازه‌پێگه‌یشتوان و فێرگه‌ی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه كه بریتیی بوون له ڕاهێنه‌ران ( ڕێباز سدیق، سۆران سەلیم،ئەریڤان سامان ، بریار عزەدین و هیوا محمد ) ، ئه‌مه‌و له‌و میواندارییه‌دا و سه‌ره‌تا به‌ڕێز حاكم مه‌حمود جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه پیرۆزبای له ڕاهێنه‌رانی یانه‌كه‌یان كرد كه توانیان له خولی ڕاهێنه‌ران بڕوانامه‌ی باوه‌ڕپێكراو له‌سه‌ر ئاستی ئاسیایی به‌ده‌ست بهێنن ، هه‌روه‌ك پاڵپشتی یانه‌ی بۆ دووپات كردنه‌وه و هیوایی خواست پێكه‌وه كار بۆ به‌ره‌و پێش چوونی ئاسته ته‌مه‌نییه‌كان بكه‌ن تا بناغه‌ی یاری تۆپی پێ له یانه‌ی پێشمه‌رگه به پرشنگداری بمێنێته‌وه .
پاشان له‌لایه‌ن ڕاهێنه‌ران سوپاسی یانه‌ی پێشمه‌رگه كرا بۆ ئه‌و پاڵپشتییه‌و دووپاتیان كرده‌وه كه ئه‌وان ناوی پێشمه‌رگه به به‌رزی ده‌هێڵنه‌وه و یه‌ك ده‌ست بۆ نازناوه‌كان و به‌ره‌و پێش چوونی یارییه‌كه له یانه‌كه‌یان كار ده‌كه‌ن ، پاشان جامه‌كانی نازناوه‌كان و ده‌ستكه‌وته‌كان پێشكه‌ش به جێگری سه‌رۆكی یانه كرا .