پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
پاش به‌شداریان له پاڵه‌وانێـتی مواتای یانه‌كانی عێراق ، تیپی مواتای یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانی زۆرترین ئه‌نجام به‌ده‌ست بهێنێت و سێ یاریزانی گه‌یشتنه ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق .
یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه له شاری كه‌ربه‌لا به‌ڕێوه چوو دوایی ململانێی یاریزانانی یانه‌كانی عێراق له ئاسته‌كانی لاوان و بێچوه شێران ، هه‌رسێ یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ( ڕێبه‌ند قایم ، كاربین كامل سه‌عید و هه‌ستیار به‌ختیار ) توانیان پله‌كانی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنن و بونه یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه‌كانی تیمی مواتای یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌رهه‌م محه‌مه‌د ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاندوو ووتی ، تیپه‌كه‌مان ئاستێكی به‌رزی پیشان دا‌و توانیمان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین دوایی ئه‌وه‌ی سێ یاریزانی تیپه‌كه‌مان گه‌یشتنه ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ، به‌رهه‌م ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه دوایی دیاری كردنی یاریزانانی پێشمه‌رگه و گه‌یشتنیان به ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌شداری له كه‌مپی ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن تا به‌شداری له پاڵه‌وانێتی مواتای جیهانی له ولاَتی مالیزیا بكه‌ن .
ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی پێشمه‌رگه ووتیشی ، جگه‌له پله‌كانی یه‌كه‌م هه‌ریه‌ك له یاریزان یاد زاهیر له كێشی 63 كغم پله‌ی دووه‌می مسۆگه‌ر كردوو ئیسماعیل واحید له كێشی 30 كغم پله‌ی سێهه‌می به‌ده‌ست هێنا .
ئه‌مه‌و ئه‌حمه‌د واحید له كێشی 42 كغم پله‌ی سێهه‌م و بالاَ فاخر به هه‌مان ئه‌نجام له كێشی 34 كغم هاتن و بڵندیش له كێشی 45 كغم میدالیایی برۆنزی له مل كرا .