‌نیشانه‌كانی توشبوون به‌ پەشێوی کەسێتی وەسواسی


ته‌ندروستی‌ - 

کەسانی دوچار بەم پەشێویە خاسیەتی زۆر وردبونەوە و سەرقاڵبونیان بە کامڵبون، ڕیزکردن، وردەکاریەکان، و کۆنترۆڵکردنی شتەکان و حاڵەتەکان هەیە، بەجۆرێک سەرنجیان لەسەر ئامانجە سەرەکیەکان لاواز دەبێت. 

نەخۆشیەکە یەک لەسەر سەدی خەڵکی هەیەتی و لە ڕەگەزی نێر دوو ئەوەندەی ڕەگەزی مێیە، دكتۆر هێمن پزیشکی پسپۆڕی دەرونی له‌م بابه‌ته‌دا نیشانه‌كانی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌ ده‌رونییه‌ ڕوون ده‌كاته‌وه‌.

1- زۆر هەوڵدەدەن و ماندودەبن، بەڵام زۆر سەرقاڵی و دڵەڕاوکێیان بۆ کامڵبونی ئیشەکان زۆرجار کەموکوڕی دروست دەکات، و کارەکانیان بۆ تەواو ناکرێت.
2- زۆر جار توشی توڕەبون و عینادی ئەبن.
3- زۆر کات دوچاری نیشانەی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی دەبن.
4- زیاد لە پێویست گرنگی بە ڕۆتین، ڕەسمیبوون، و مۆڕاڵ دەدەن.
5- لەسەر مافی خێزان و کەسوکار، کاتەکانیان بە سەرقاڵی وردەکاریەکانەوە بەسەردەبەن.
6- زۆر دەست بە پارەوە ئەگرن، و هەندێجار شت و مەک زۆر کۆدەکەنەوە، بەجۆرێک لە پێویستیی زیاتری خۆیان.
7- زۆر پەرۆشی ڕێکخستنیان هەیە.
8- زیاد لە پێویست سەرقاڵبوون بە تێنینی نوسین، دروستکردنی لیست و بەرنامە بۆ پێویستی و کارەکانی ڕۆژانە.

تێبینی: 
1- پابەندبون بە کات، بەجێهێنانی بەرپرسیاریەتیەکان، و ڕێکخستنی ئیش و کار هۆکاری بەرەوپێشچونی تاک و کۆمەڵگان، بەڵام لەم کەسانەدا سەرقاڵیەکی زیاد لەپێویستیان بە وردەکاریەکان و شتەلاوەکیەکانەوە هەیە و کاریگەری نەرێنی لەسەریان دادەنێت.
2- ئەم پەشێویە لە نەخۆشی وەسواسی جیاوازە، بەجۆرێک لە کەسێتی وەسواسی دەرک بە پەشێویەکە ناکات، بەڵام لە پەشێوی وەسواسی کەسەکە دەزانێت کە ئەو وەسواسیانە دروست نین و گرفتاریکردون.



PM:08:24:04/04/2022




ئه‌م بابه‌ته 2300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌