پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
پاش ئه‌وه‌ی له هه‌ڵسه‌نگاندنی یه‌كێتی ناوه‌ندی كاراتێی عێراق توانیان هه‌نگاوێكی گرنگ ببڕن و ببنه خاوه‌ن پشتێن ڕه‌ش ، ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 3 ی نیسانی 2022 و له نێو هۆڵی كاراتێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و مامۆستا شێرزاد محه‌مه‌د سكرتێری یانه و مامۆستا ئیبراهیم قاسم ، خاتوو نه‌شمیل محه‌مه‌د و كاپتن ویسام بازگ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی و دیار جه‌بار سكرتیری یه‌كیتی كاراتیی سلیمانی ، له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا بڕوانامه‌ی پشتێن ڕه‌ش و یاریزانانی سه‌ركه‌وتوو به‌خشرایه پاڵه‌وانانی پێشمه‌رگه .
له‌و مه‌راسیمه‌دا و سه‌ره‌تا حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه وێڕِایی پیرۆزبایی له تیمی كاراتێی یانه‌كه‌یان بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه خۆشحاڵی خۆی پیشان دا كه تیمی كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه هه‌میشه له پێشه‌نگ بوون و زۆرترین یاریزانیان له پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بووه .
دواتر ئه‌رسه‌لان مورادی ڕاهێنه‌ری كاراتێی یانه‌ی پێشمه‌رگه به ناوی خۆی و ڕاهێنه‌رانی هاوكارانی سوپاسی به‌ڕێزان جێگری سه‌رۆك و سكرتێر و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی كرد كه له نزیكه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن و پاڵپشتی تیپه‌كه‌یانن بۆ به‌ره‌و پێشچونیان .
پاشان و دیار جه‌بار سكرتێری یه‌كێتی كاراتێی سلێمانی له وته‌یه‌كدا سوپاسی كارگێڕی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كرد كه هه‌میشه پاڵپشتی له تیپی كاراتێی یانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و بونه‌ته سومبولی كاراتێ له شاری سلێمانی دا و به بۆنه‌ی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی تیپه‌كه‌شیان چه‌پكه گوڵی پیرۆزبایی به‌خشییه به‌ڕێز حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌دی جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه .
دواتر جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه بڕوانامه‌ی پشتێن ڕه‌شی به‌خشییه هه‌ردوو یاریزانی خونچه ، ئیلان ئومێد محه‌مه‌دی ته‌مه‌ن 11 ساڵ و ڕه‌وێن یادگار كه‌ریمی ته‌مه‌ن 9 ساڵ و هه‌روه‌ك له‌و مه‌راسیمه‌دا ته‌واوی سه‌ركه‌وتوان بڕوانامه‌ی پشتێن ڕه‌ش و گۆڕینی پشتێنه‌كانیان پێبه‌خشرا .