ته‌ندروستی -
ئه‌و خۆراكه‌ی ده‌یخۆیت ئه‌گه‌ری هه‌یه ببێته هۆی كلۆر بوونی ددانه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ش باشتر وایه هه‌ندێك خۆراك بخه‌یته سیستمی خۆراكیته‌وه كه یارمه‌تی سپی هێشتنه‌وه‌ی ددانه‌كانت ده‌دات.
ڕۆژانه دووجار خاوێنكردنه‌وه‌ی ددان به فڵچه و ده‌رمانێك كه فلۆرایدی تیادا بێت، ناوبه‌ناو سه‌ردانكردنی پزیشك، دوور كه‌وتنه‌وه له خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و كێشانی جگه‌ره واده‌كات خاوه‌نی ددانێكی جوان بیت.
Long Grove Dental Studio سه‌نته‌ری تایبه‌ت به جوانكاری ددان له‌ڕێی ڕاپۆراتێكه‌وه ئاشكرای كردوه" ئه‌نه‌ناس یه‌كێكه له‌و میوانه‌ی ڕێگری له ته‌ڵخ بوونی ددان ده‌گرێت، چونكه بڕێكی زۆر له مادده‌ی پرۆمیلین ی تیادایه كه دژه هه‌وكردن و خاوێنكه‌ره‌وه‌یه، له توانایدا هه‌یه په‌ڵه‌ی سه‌ر ددان لاببات به چالاكی و بێ زیان، خواردنی ئه‌م میوه‌یه به فرێشی یان خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌ته‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه ئه‌م ئه‌نجامه‌ی له دوا ده‌بێت"
سه‌نته‌ری ADA تایبه‌ت به ته‌ندروستی ددان ئاشكرای كردوه ده‌توانرێت پیرۆكسیدی هایدرۆجین بكرێت به‌سه‌ر ئه‌نه‌ناسدا و به دداندا بهێنرێت به‌هۆیه‌وه ددان سپی ده‌بێته‌وه و جوان ده‌نوێنێت.