پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
مۆندیال گەورەترین پاڵەوانێتییە کە یەکێتی تۆپی پێی جیهان ( FIFA ) چوار ساڵێک جارێک رێکیدەخات لە نێوان هەڵبژاردەکاندا و بۆ ئه‌مساڵیش 32 هه‌ڵبژارده به‌شدارن و دابه‌شی سه‌ر هه‌شت كۆمه‌ڵه كران .
ئه‌م مۆندیاله جیاواز ده‌بێت و یارییەکان لە مانگی تشرینی دووەمدا دەستپێدەکەن و ولاَتی قه‌ته‌ڕ میواندارێتی كه گه‌وره‌ترین ئاماده‌كاری بۆ كردووه .
ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 1 ی نیسانی 2022 تیروپشكی یارییه‌كانی ڕاكێشراو لە گرووپی یەکەمدا قەتەر، سەنیگال، هۆڵەندا و ئیکوادۆر بەرامبەر یەکدی یاری دەکەن، هەروەها لە گرووپی دووەمدا ئێران بەرامبەر ئینگلتەرا و ئەمریکا یاری دەکات.
بەپێی تروپشکەکە، ئەرجەنتین، مەکسیک، پۆڵەندا و سعودیە لە گرووپی سێیەم بەرامبەر یەکدی یاریی دەکەن ، هەروەها لە گرووپی چوارەمدا فەرەنسا بەرامبەر هەڵبژاردەکانی دانیمارک و تونس یاری دەکات.
گرووپی پێنجەم ، ئەڵمانیا بەرامبەر ئیسپانیا و ژاپۆن یاری دەکات و لە گرووپی شەشەم بەلجیکا ڕوبه‌ڕوی هەڵبژاردەکانی مەغریب، کرواتیا و کەنەدا ده‌بێته‌وه .
لە گرووپی حەوتەمیش بەرازیل، سویسرا، سربیا و کامیرۆن بەرامبەر یەک یاری دەکەن، هەروەها لە گرووپی هەشتەمدا پورتوگال، ئۆرۆگوای، کۆریای باشوور و غانا بەرامبەر یەکتر ده‌بنه‌وه .