پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه دووجار خواردنی ئه‌ڤۆگادۆ له هه‌فته‌یه‌كدا مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه له‌كۆمه‌ڵه‌ی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا سیستمی خۆراكی 68 هه‌زار ئافره‌ت و 41 هه‌زار پیاو بۆ ماوه‌ی 30 ساڵ به هه‌ند وه‌رگیراوه.
له ماوه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌دا 9185 حاڵه‌تی جه‌ڵده‌ی دڵ و 5290 حاڵه‌تی جه‌ڵته‌ی مێشك تۆماركراوه، پسپۆڕان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی خواردنی چه‌وری ته‌ندروست ته‌ندروستی دڵ باشتر ده‌كات، و خواردنی ئه‌ڤۆگادۆ به‌ڕێژه‌ی %21 مه‌ترسی توشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م میوه‌یه ناخۆن.
پسپۆڕان ده‌ڵێن" ئه‌گه‌ر له‌جیاتی كه‌ره و ڕۆن و هێلكه و په‌نیر و گۆشتی قتو ئه‌ڤۆگادۆ بخۆیت ئه‌وه مه‌ترسی توشبوونت به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ به‌ڕێژه‌ی 16-22 % كه‌مده‌بێته‌وه.
له‌ناو ئه‌ڤۆگادۆدا ڕیشاڵ و كانزا و ڤیتامین سی و ئه‌ی و كه‌ی هه‌یه، كه زۆر به‌سوودن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن.