پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
ئاماده‌كارییه چڕه‌كانی تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ دوو یارییه گرنگه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كانی غاز جنوب و به‌حری به‌سره ده‌ستی پێكرد .
له نێو هۆڵی داخراوی شه‌هید ئه‌حمه‌دی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی سه‌رجه‌م یاریزانانی ، تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه مه‌شقه ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ یارییه‌كانی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كانی غاز جنوب و به‌حری به‌سره ده‌ستی پێكرد كه بڕیاره یارییه‌كانی له به‌رواری 14 و 16 ی ئه‌م مانگه ئه‌نجامی بدات .
بڕیاره له یه‌كه‌م یاری دووه‌م قۆناغی نێو هۆڵه‌كه‌ی خۆی پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی میوانداری له یانه‌ی غاز بكه‌ن و ئه‌و یارییه له كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی دوو شه‌ممه 14 ی ئازاری 2022 و له نێو هۆڵی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه ده‌چێت ، ئه‌مه‌و له هه‌مان ڕۆژ مه‌سافی و به‌حری به یه‌ك ده‌كه‌ن .
هه‌روه‌ك له ڕۆژی چوار شه‌ممه 16 ی ئازار پێشمه‌رگه و به‌حری ڕوبه‌ڕوی یه‌ك ده‌بنه‌وه و پاشان و مه‌سافی و غاز جنوب - یش دووه‌م یاری ئه‌و ڕۆژه ئه‌نجام ده‌ده‌ن .