پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌شداریان له پاڵه‌وانێتی نێو ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ یارییه‌كانی گۆڕه‌پان و مه‌یدان كرد .
یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتییه‌كه له ماوه‌ی دوو ڕۆژ ڕكابه‌رییه‌كانی به‌ڕێوه چوو كه تێیداو كچانی پێشمه‌رگه و یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق توانیان میدالیاكانی ئاڵتون و برۆنز له مل بكه‌ن .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه ڕه‌نجده‌ر قادر ڕاهێنه‌ری كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند و ووتی ، تیپه‌كه‌مان به 3 یاریزان نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یان له دوو پاڵه‌وانێتی كرد كه له ولاَتی توركیا به‌ڕێوه چوو ، هه‌روه‌ك ڕه‌نج ئاماژه‌ی پێدا كه یارییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه زۆر به‌هێز بوون و له پاڵه‌وانێتی یه‌كه‌م كه بۆ سه‌رجه‌م یارییه‌كانی بوو هه‌ریه‌ك له ولاَتانی ، توركیا له یاریزانانی سه‌رجه‌م شاره‌كانی ، عێراق ، عومان ، سوریا ، ئێران ، قه‌ته‌ڕ ، لوبنان ، تونس ، به‌شداریان كردوو له ڕكابه‌رییه‌كانی به‌هار ئه‌حمه‌دی پاڵه‌وان توانی پله پێنجه‌م له یاری پێنجییهكان ( خوماسی ) به‌ده‌ست بهێنێت ، هه‌روه‌ك له دووه‌م پاڵه‌وانێتی چاوان به پله‌ی سێهه‌م و میدالیایی برۆنز هات له یاری یه‌ك بازدا و دییه پله‌ی یه‌كه‌م و میدالیایی ئاڵتونی له مل كرا ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی تاكه كچه یاریزان بوو له خوار ته‌مه‌ن 20 ساڵ به‌شداری له پاڵه‌وانێتییه‌كه كرد .
ڕه‌نجده‌ر قادر وتیشی ، تیپی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به ئاستێكی به‌رز بینران و ئه‌وه‌ش بۆ یه‌كه‌م جاره له پاڵه‌وانێتییه‌كی وا به‌هێزدا بتوانین ئه‌و ئه‌نجامانه به‌ده‌ست بهێنین كه چه‌ندان پاڵه‌وانی جیهانی تێیدا به‌شدار بوون .