تهندروستی -
نەخۆشی کۆکەی کەڵەشێر، ئەم نەخۆشییە لەم وورزەدا زۆر روو دەدات، نەخۆشێکی ڤایرۆسییە توشی بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەناسە دەبێت لە رێگەی کۆکە و ماچ کردن و پژمین دەگوازرێتەو، دكتۆر ئاكۆ پزیشـکی پـسپۆری نەخـۆشـییەکانی مـنـداڵان،نیشانه و هۆكار و چارهسهری ئهم نهخۆشییه دهخاته ڕوو.
نیشانەکانی ئهم نهخۆشییه:
منداڵ چەن رۆژێک لوتی تەر دەبێت و تاێکی کەمی لێ دێت دواتر کۆکە دەست پێ دەکات کۆکەێکی دەنگ رەقی وشک وەک دەنگی کەڵەشیری لێ دێت، هەندێ جار لەگەڵ هەناسەداندا دەنگێکی گڕ دروست دەبێت و هەناسەدانی منداڵەکە نارەحەت دەبێت.
هەندێ جار لە کاتی خەو کۆکەکەی دەست پێ دەکات و هەناسەدانی منداڵەکە نارەحەت دەبێت ئەمەش وادەکات دایک و باوکی منداڵەکە زۆر شپرزە بن و ترسێکی زۆریان بۆ دروست بێت.
چۆنیهتی چارەسەر :
بە گشتی نەخۆشێکی مەترسیدار نییە بەڵام دەبێت لەگەڵ دروست بوونی کۆکە و هەناسە تووندی منداڵەکە بە زووترین کات بگاتە نەخۆشخانە بۆ چارەسەر و چاودێری، چارەسەری بریتیە لە دەرمانی ستیرۆید بە شێوەی شروب یان دەرزی دەدرێت بە نەخۆشەکە وە گەر پێویست بکات دەرمانێکی تایبەت وەردەگرێت بە شێوەی هەڵم (تبخیر).