پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یارییه‌كانی هه‌فته‌ی دووه‌می قۆناغی دووه‌می خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق به كۆتاهات و له‌و هه‌فته‌یه‌دا پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا بووه میوانی یانه‌ی غازی شیمال و دوایی یارییه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام هه‌ردوو تیم به دوو گۆڵ یه‌كسان بوون و به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كۆی خاڵه‌كانی بۆ 25 خاڵ به‌رز كرده‌وه و له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی دووه‌م كۆمه‌ڵه مایه‌وه .
هه‌ر له هه‌مان كۆمه‌ڵه یانه‌ی ناصریه پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی له یانه‌ی كه‌ربه‌لا به جیاوازی گۆڵ وه‌رگرت و ئه‌و دوو یانه‌یه‌ش خاڵه‌كانیان یه‌كسانه‌و جیاوازی گۆڵ پله‌كانی دووه‌م و سێهه‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می پێبه‌خشیون .
له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌میش یانه‌ی حدود 27 خاڵی هه‌یه‌و پله‌ی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی گرتووه و دهۆك به 25 خاڵ دووه‌م و پله‌ی سێهه‌میش بۆ یانه‌ی میسانه به 22 خاڵ .
ته‌واوی ئه‌نجامی یارییه‌كانی هه‌فته‌كه و ڕیزبه‌ندی سه‌رجه‌م یانه‌كان له كۆمه‌ڵه‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه :