پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه دووه‌م یاری خۆی له دووه‌م قۆناغی خولی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام دا‌و بووه میوانی یانه‌ی غازی باكور .
كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شه‌ممه 25 ی كانوونی دووه‌می 2022 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی غازی باكور ، یانه‌ی پێشمه‌رگه ڕوبه‌ڕوی ئه‌و یانه‌یه بووه‌وه ، ئه‌مه‌و له ده‌ست پێكی یاری نێوان هه‌ردوو تیم و وه‌ك ڕێزێك بۆ ئه‌و یانه‌یه ، ژیار گۆڤه‌ند یاریزانی هێرشبه‌ری یانه‌ی پێشمه‌رگه گۆڵێكی به‌خشییه یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه له پای ئه‌وه‌ی له یاری یه‌كه‌م قۆناغیان گۆڵێكی له‌سه‌ر تۆمار كردبوون ، ئه‌مه‌و دوای ده‌ست پێكی یاری و له خوله‌كی 27 دانا مسته‌فای یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه گۆڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی بۆ پێشمه‌رگه‌كان تۆمار كردوو پاش ئه‌و گۆڵه‌و له خوله‌كی 47 ژیار گۆڤه‌ند گۆڵی دووه‌م و پێشكه‌وتنی بۆ یانه‌ی پێشمه‌رگه تۆمار كردوو له و دوای هێرشه پێچه‌وانه‌كان بۆ سه‌ر تۆڕی گۆڵی یه‌كدی یانه‌ی غازی باكور گۆڵی دووه‌م و یه‌كسان كردنه‌وه‌یان له ڕێگه‌ی یاریزان حسێن جه‌ماله‌وه تۆمار كردوو ئه‌نجامی كۆتایش به دوو گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان به كۆتاهات و هه‌ردوو تیم به خاڵێك یه‌كسان بوون .