پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی باله‌ی عه‌ره‌بی تیروپشكی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی باله‌ی یانه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌بی ئه‌نجام دا و یانه‌كانی دابه‌شی سه‌ر چوار كۆمه‌ڵه كرد كه بریتین له 19 تیپ .
یه‌كێتییه‌كه بڕیاری داوه چل هه‌مین یارییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه له به‌رواری 15 تا 27 ی مانگی 2 ی 2022 له ولاَتی تونس ئه‌نجام بدات و دوایی ئه‌نجام دانی تیروپشك یانه‌كانی ( كازمه كوێتی ، ئۆڵۆمپی میلی جه‌زائیری شه‌باب حسێنی ئه‌رده‌نی و ته‌ره‌جی تونسی و سویحلی لیبی ) له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م یاری بكه‌ن و كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می یانه‌كانیش بریتی ده‌بن له ( كامل وافی له سه‌ڵته‌نه‌ی عه‌مان ، ڕه‌یانی قه‌ته‌ڕی ، كوێتی كوێتی ، سه‌داقه‌ی فه‌ڵه‌ستینی و ئه‌هلی ته‌ڕابولسی ) .
ئه‌مه‌و كۆمه‌ڵه‌ی سێهه‌می یانه به‌شداره‌كان پێك دێن له ( سنجل فه‌ڵه‌ستینی ، خیبل یه‌مه‌نی ، غاز جنوب عێراق ، ئه‌هلی قه‌ته‌ڕی و مستقبل مرسی تونسی ) و هه‌رچی كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌مه بریتی ده‌بن له یانه‌كانی ( سیب له سه‌ڵته‌نه‌ی عه‌مان ، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له عێراق ، شوعله‌ی یه‌مه‌نی و دار كلیپی به‌حرێنی ) .