بەرشەلۆنە لەگەڵ یاریزانێك گەیشتە رێكەوتن



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لەگەڵ یانەی چێڵسی گەیشتۆتە رێكەوتن بۆ گواستنەوەی سیزار ئیزبیلكویتای بەرگریكاری ئەو یانە لەندەنییە.

گرێبەستی ئیزبیلكویتا لەگەڵ چێڵسی لە هاوینی داهاتوو كۆتایی دێت.

بەرنامەی بەناوبانگی چرینیگیتۆی ئیسپانی ئاشكرای كردووە كە بەرشەلۆنە لەگەڵ ئەو بەرگریكارە گەیشتۆتە رێكەوتن تا ئەوەی هاوینی داهاتو وبە خۆڕای  وبۆ ماوەی دوو ساڵ گرێبەستی لەگەڵ واژوو بكات.

گواستنەوەی ئیزبیكویتا لەسەر داوای چاڤیییە كە سەرسامە بە تواناكانی ئەو یاریزانە.



PM:02:31:25/01/2022




ئه‌م بابه‌ته 3060 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌