هه‌ڵبژارده‌ی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ باسكه‌ی‌ كچانی‌ عێراق له‌ ئه‌سته‌نبوڵ ئاماده‌كاری‌ ده‌كه‌ن




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

به‌مه‌به‌ستی‌ ئاماده‌كاری‌ بۆ به‌شداری‌ له‌ پاڵه‌وانێتی‌ باسكه‌ی‌ كچانی‌ لاوانی‌ ڕۆژئاوای‌ ئاسیا و پاڵه‌وانێتی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ كچانی‌ جیهان بۆ یاری‌ 3 × 3 ، هه‌ڵبژارده‌ی‌ باسكه‌ی‌ كچانی‌ عێراق كه‌مپێكی‌ مه‌شقی‌ یان له‌ شاری‌ ئه‌سته‌نبوڵ و بۆ ماوه‌ی‌ ده‌ ڕۆژ ڕێك خستووه‌ .

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجام دانی‌ كه‌مپه‌ مه‌شقیه‌كه‌یان خاتوو له‌یلا محه‌مه‌د ئه‌مین سه‌رۆك شاندی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ باسكه‌ی‌ كچانی‌ عێراق له‌ شاری‌ ئه‌سته‌نبوڵه‌وه‌ و له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ ته‌له‌فۆنیدا به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرتی‌ ڕاگه‌یاندوو ووتی‌ ، پاش ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق له‌ پاڵه‌وانێتی‌ جیهان پیشانی‌ دا ، لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ عێراق و ڕه‌عد حه‌مودی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌كه‌ به‌ گرنگی‌ زانی‌ ئاماده‌كاری‌ به‌ پێكهاته‌ی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق چڕ بكرێته‌وه‌ و بڕیاری‌ دا كه‌مپێكی‌ مه‌شقی‌ بۆ یاریزانانی‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌ شاری‌ ئه‌سته‌نبوڵ ڕێك بخات ، هه‌روه‌ك خاتوو له‌یلا ئاماژه‌ی‌ پێدا كه‌ له‌ ئێستادا كه‌مپه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق ده‌ستی‌ پێكردووه‌ كه‌ ماوه‌ی‌ ده‌ ڕۆژ به‌رده‌وامی‌ ده‌بێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا چه‌ندین یاری‌ دۆستانه‌ی‌ ئاماده‌كاری‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین .

سه‌رۆك شاندی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق زانیاری‌ زیاتری‌ له‌سه‌ر كه‌مپه‌كه‌ داو ووتی‌ ، دوو یاری‌ دۆستانه‌مان ئه‌نجام داوه‌ و له‌ یه‌كه‌م یاریمان توانیمان له‌ تیپی‌ باسكه‌ی‌ یانه‌ی‌ ئیملاك ئونوت به‌رینه‌وه‌ به‌ ئه‌نجامی‌ 74 - 18 سكۆر و له‌ دووه‌م یاریمان كه‌ یارییه‌كی‌ ئاگرین بوو ئاستێكی‌ به‌رزی‌ هونه‌ری‌ هه‌بوو له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی‌ دوستلوك سبور یاریمان كردوو دوایی‌ ئاستێكی‌ به‌رزی‌ یاریزانانی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق و كچانی‌ دوستلوك سبور ئه‌رئه‌نجام هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق توانی‌ به‌ ئه‌نجامی‌ 84 - 53 سكۆر یارییه‌كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ خۆی‌ به‌ كۆتابهێنێت .

سه‌رۆك شاندی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق ووتیشی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ كچانی‌ عێراق ئاماده‌كاری‌ به‌رده‌وامی‌ ده‌بێت و له‌ ڕۆژانی‌ ئاینده‌ چه‌ند یارییه‌كی‌ دیكه‌ی‌ دۆستانه‌ ئه‌نجام ده‌دات و له‌ كۆتایی‌ هه‌فته‌دا كه‌مپه‌كه‌ كۆتایی‌ دێت و هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ .


PM:11:02:24/01/2022




ئه‌م بابه‌ته 2260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌