پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی باله‌ی ڕۆژئاوای ئاسیا پۆست و پله‌ی نوێی به سه‌رۆك و ئه‌ندامانی یه‌كێتی باله‌ی عێراق به‌خشی و جه‌میل عه‌بادی سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی عێراقی وه‌ك سه‌رۆكی لیژنه‌ی هونه‌ری ده‌ست نیشان كرد .
هه‌روه‌ك د . ئازاد دزه‌ی پۆستی ئه‌ندامی لێژنه‌ی پێشكه‌وتنی یه‌كێتی تۆپی باله‌ی ڕۆژئاوای ئاسیای پێبه‌خشرا و د. كه‌ژاڵ كاكه حه‌مه به ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاروباری خانمان له یه‌كێتی ناوبراو دیاری كرا و به‌شار عه‌لی پۆستی ئه‌ندامێتی تۆپی باله‌ی كه‌نار ده‌ریایی له یه‌كێتی تۆپی باله‌ی ڕۆژئاوای ئاسیای وه‌رگرت .