رێنمایی دەرونی بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی خەمۆکیان هەیە



ته‌ندروستی‌ - 

ئەم رێنماییانە بۆ ئەو کەسانەیە کە نەخۆشی خەمۆکیان هەیە، بەشێکی زۆر لە نەخۆشەکان تەنها بە گوێرایەلی و جێبەجێکردنی ئەم رێنماییانە چاکدەبنەوە یاخود لە پاڵ دەرمان و چارەسەری دەرونی هاوکاریان دەکات بۆ چاک بوونەوە،دكتۆر جەعفەر پزیشکی پسپۆری دەروونی له‌م بابه‌ته‌دا ڕێنماییه‌كانی خستۆته‌ ڕوو.

1- هەرکات هەستتکردن نەخۆشی خەمۆکیت هەیە ئەوە راستەوخۆ سەردانی پزیشکی دەرونی بکە و داوای هاوکاری لێبکە.
2- ئەگەر پزیشکی دەرونی دەرمان یاخود چارەسەری دەرونی بۆ داناویت ئەوە پەیوەستبە پێیانەوە و وازیان لێمەهێنە بە بێ راوێژکردن بە پزیشکەکەت.
3- وەرزشکردن: دەبێتە هۆی دەردانی دەمارەخانەکان کە بەهۆی خەمۆکییەوە دەردانیان کەمبۆتەوە، هەروەها هاوکارە بۆ دروستبوونی پەیوەستی نوێی نێوان دەمارەخانەکان. پێویستە بۆ ماوەی ٣٠ بۆ ٦٠ خولەک رۆژانە وەرزش بکرێت. وەرزشیش هەر شتێکە کە ببێتە هۆی زیادبوونی لێدانی دڵ و خێرابونی هەناسەدان. دەتوانیت تەنها بە رێکردن و پیاسەکردن ئەنجامی بدەیت.
4- خەو و خواردنی باش: راستە تێکچوونی خەو و خواردن نیشانەی خەمۆکین و بەشێکن لە نەخۆشییەکە، بەڵام بە ئەنجامدانی خەوێکی تەندروست بە جێبەجێکردنی رێنماییەکانی خەوێکی دروست و خواردنی باش و وزەبەخش دەتوانرێت بەسەر ئەو دوو نیشانەیەدا زالببین و کەمیان بکەینەوە. زۆرجار بێخەوی هۆکاری دڵتەنگییەکانمانە.

5- پشتیوانی کۆمەڵایەتی: پێویستە کەسی توشبوو داوای یارمەتی بکات لە چواردەورەکەی لە کاتی پێویستدا. پشتگیری چواردەوری نەخۆش بۆ نەخۆشەکە کاریگەری گەورەی هەیە لەسەر چاکبوونەوە.

6- گەران و گەشت: بینینی سروشتی چواردەور و تێکەڵبوون بە خۆشەویستان کارێکی پێویستە بۆ نەخۆشانی توشبوو بە خەمۆکی. پێویستە کەسی توشبوو تێکەڵ بە خەلکی ببێت و گۆشەگیرنەبێت.

7- کەمکردنەوەی فشارەکان: پێویستە نەخۆش خۆی بەدور بگرێت لە فشاری دەروونی و کەمیان بکاتەوە، بۆنمونە ئەگەر کێشەیەکی تایبەتی لەگەڵ هاوسەری هەبوو راستەوخۆ چارەسەری بکات نەک دوای بخات و لە دەرونیدا بەردەوام بیری لێبکاتەوە.

8- ئەنجامدانی میکانیزمەکانی خۆخاوکرنەوە، وەک"هەناسەدانی قوڵ یاخود خاوکردنەوەی ماسولکەکانی لاشە.


PM:09:15:24/01/2022




ئه‌م بابه‌ته 3044 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌