پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی تۆكمه كردنی پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی بۆ یارییه‌كانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ، تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه پیشه‌گه‌رێكی گواسته‌وه ڕیزه‌كانی .
له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له به‌رێزان مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و م ، شێرزاد محه‌مه‌د سكرتێری یانه و د . سه‌لاَح كانه‌بی ڕاهێنه‌ر و ئه‌رده‌لاَن فایه‌قی یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ر و د . عه‌لی ته‌ها كابتنی تیپی باله‌ی یانه‌كه و له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا ( مه‌هدی كه‌ریمی ) یاریزانی به ڕه‌گه‌ز ئێرانی و پیشه‌گه‌ر ناسێنرا و بۆندی فه‌رمی له‌گه‌ڵ واژۆ كرا .
له مه‌راسیمی ناساندن و ئه‌نجام دانی گرێبه‌ستی یاریزانی ناوبراودا به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌خێرهێنانی له یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كه كردوو هیوایی خواست له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی و پێكه‌وه له خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجامی كاریگه‌ریان هه‌بێت و ئاستێكی به‌رز پیشان بدات .
هه‌روه‌ك ئه‌و یاریزانه خۆشحاڵی خۆی پیشان دا كه له‌گه‌ڵ عه‌لی ته‌های هاوڕێی و یاریزانه لاوه‌كانی پێشمه‌رگه پێكه‌وه بۆ نازناوی عێراق یاری ده‌كه‌ن .
جێگه‌ی باسه مه‌هدی كه‌ریمی 34 ساڵ یاریزانی ڕابردووی یانه‌ی شه‌هرداری ئورومییه بووه و یه‌كێك بووه له یاریزانانی بانگێشت كرا‌و بۆ مه‌شقه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی ئێران و له پێگه‌ی چواری نێو یاریگه یاری ده‌كات .