پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به ئه‌نجام دانی چوار یاری هه‌فته‌ی یه‌كه‌می قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌ستی پێكرد .
له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه دوو یاری ئاگرین به‌ڕێوه چوو تێیداو له یه‌كه‌م یاری جه‌یش به ئه‌سته‌م له مه‌سافی شیمالی برده‌وه دوایی ئه‌وه‌ی هه‌ردوو تیم به دوو گێم یه‌كسان بوون و له گێمی یه‌كلاكه‌ره‌وه یاریزانانی جه‌یش ئه‌نجامه‌كه‌یان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یه‌كلاكرده‌وه و توانیان دوو خاڵ به‌ده‌ست بهێنن و خاڵێكیش بۆ یانه‌ی مه‌سافی بوو .
ئه‌مه‌و پێشمه‌رگه به یاریزانه لاوه‌كانی میوانداری له هه‌ولێر كردوو توانی به سێ گێمی بێ وه‌لاَم یارییه‌كه‌ی لێبه‌رێته‌وه و سێ خاڵی یه‌كه‌می لێ وه‌ربگرێت .
هه‌رچی له شاری به‌سره بوو دوو یاری به‌ڕێوه چوون و له یه‌كه‌م یاری و له هۆڵی ئۆڵۆمپی هه‌ردوو تیپی باله‌ی یانه‌كانی به‌حری و شوڕته به یه‌ك گه‌یشتن و یاریزانانی به‌حری به 3-2 گێم بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا و ئه‌مه‌و له هۆڵی زوبێر ، غاز جنوب توانی به سێ گێمی بێ وه‌لاَم له حه‌بانیه به‌ڕێته‌وه و به‌و ئه‌نجامه‌ش یارییه‌كانی یه‌كه‌م هه‌فته‌ی خوله‌كه به كۆتاهات .
ئه‌نجامی یارییه‌كان :
جه‌یش × مه‌سافی شیمال 3-2
پێشمه‌رگه × هه‌ولێر 3-0
به‌حری × شوڕته 3-2
غاز جنوب × حه‌بانیه 3-0