دەکرێت ئازاری ددان هۆكارێكی دیكه‌ی‌ هه‌بێت جگە لە ددانەکان؟



ته‌ندروستی‌ - 

وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ بەڵێ یه‌، دكتۆر دەروون پزیشكی ددان له‌م بابه‌ته‌دا هۆكاره‌كانی دروستبوونی ئازار له‌ ددان باسده‌كات.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" هەمیشە وابیردەکەینەوە کە ئازاری ددان بەهۆی بوونی کێشەیەکە لە ددان جا چ بەهۆی زۆری کلۆری ددانەکەوە بێت یانیش هەوکردن و دروستبوونی کیس لەددانەکە بێت، بەڵام چەند هۆکارێکی تریش هەیە لە شێوەی ئازاری ددان خۆیان نیشان دەدەن و واهەست دەکەین کە کێشە لە ددانەکە هەیە."

1-هەوکردنی پوک:
هەوکردنی پوکی دەوروبەری ددانەکە دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازارێک کە وا هەست دەکەین ددانەکە ئازاری هەبێت، لەکاتێکدا ددانەکە بێ کێشەیە، وەهەروەها جێمانی خواردن لەنێوانی ددانەکان و گیربوونی دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازار.

2- ئازاری ماسولکەکانی جوین: 
کاتێک ماسولکەکانی دەوروبەری دەم بۆ ماوەیەکی زۆر لە جوڵەدادەبن و ماندوودەبن، ئازارێک دروست دەکەن، واهەست دەکەین ئازاری ددانمان هەبێت.

3-هەوکردنی گیرفانەکانی لوت:
هەوکردنی جیوبەکان زۆربەی کات دەبێتە هۆی دروستبوونی ئازار لە شووێنی ددانەکانی دواوەی بەشی سەرەوە کە نزیکن لە بۆشاییەکانی لوت، بێ ئەوەی کێشە لە ددانەکاندا هەبێت هەست بە ئازار دەکەین لە ددانەکانماندا.

4-بوونی کێشە لە کۆئەندامی هەستە دەمارەکاندا.
کاتێک کلۆری ددان دەگاتە بەشە زیندوەکەی ددان(pulp)هەستەوەرە دەمارەکان ئازارەکە دەگوازنەوە بۆ مێشک و هەست بە ئازار دەکەین لەددانەکەدا، بەڵام کاتێک کێشە لە کۆئەندامی هەستەدەمارەکاندا دروست دەبێت، ئەوکاتە بچوکترین جوڵە و بەرکەوتن ی بێئازار  بە هەستەوەرە دەمارەکاندا دەنێرێت بۆ مێشک و بە بوونی (ئازار) لێکی ئەداتەوە بێ ئەوەی هیچ کێشەیەک هەبێت لە ددانەکاندا، بەتایبەت (trigeminal neuralgia).

5-ئازاری دڵ:
ئەوکەسانەی توشی کێشە دەبن لە دڵدا جا یان پێشتر نەخۆشی دڵیان هەبووە یان لەکاتی وەرزشو ماندوو بوندا توشی ئازاری دڵ دەبن ئەو ئازارە دەگوازرێتەوە بۆ شان و مل  و شەویلگه‌، کاتێک  ئەو ئازارە دەگوازرێتەوە بۆ شەویلگە، هەست بە ئازار دەکەیت لە ددانەکاندا، ئه‌م ئازاره‌ کاتییە و دوای نەمانی ئازارەکە نامێنێت ئەو نیشانە.

6- Psychogenic toothache" ئازاری فسیۆجینیك:
لێرەدا مێشک وا نامەهاتوەکان لێک دەداتەوە وەک ئەوەی کێشەیەک هەبێت لەجەستەدا، بەڵام لەڕاستیدا هیچ کێشەیەک نییە و تەنها مێشک وا لێکی ئەداتەوە، ئەمەیان کەمتر ڕوودەدات بەڵام ئەگەریشی هەیە.

چەندین نیشانە هەن بۆ دیاریکردنی هۆکاری سەرەکی ئازارەکە لەلایەن پزیشکی ددانەوە.
لەکۆتاییدا، کەهەستت بە ئازار کرد ، ئاگادارتدەکاتەوە کە کێشەیەک هەیە لەجەستەداو پێویستە سەردانی پزیشک بکەیت و چارەسەری بکەیت.


PM:09:37:21/01/2022




ئه‌م بابه‌ته 3136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌