پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق قۆناغی هه‌شت تیمی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌ست پێده‌كات .
بڕیاره له ڕۆژی هه‌ینی 21 ی كانوونی دووه‌می 2022 و به ئه‌نجام دانی چوار یاری هه‌فته‌ی یه‌كه‌می خوله‌كه ده‌ست پێبكات و تێیداو له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه دوو یاری به‌ڕێوه ده‌چێت ، سه‌ره‌تا و له كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ هه‌ردوو تیپی باله‌ی یانه‌كانی مه‌سافی و جه‌یش به یه‌ك ده‌گه‌ن و دواتر و له كاتژمێر 4:00 پێشمه‌رگه میوانداری له هه‌ولێر ده‌كات .
هه‌ر له یارییه‌كانی خوله‌كه و له شاری به‌سره غاز جنوب و حه‌بانیه له هۆڵی زوبیر به یه‌ك ده‌گه‌ن و به‌حریش میوانداری له شوڕته‌كانی به‌غداد ده‌كات .