هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق گه‌یشتنی‌ به‌ قۆناغی‌ هه‌شتی‌ پاڵه‌وانێتی‌ تۆپی‌ ده‌ستی‌ ولاَتانی‌ ئاسیا مسۆگه‌ر كرد




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

هه‌ڵبژارده‌ی‌ تۆپی‌ ده‌ستی‌ عێراق سێهه‌م یاری‌ خۆی‌ له‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ پاڵه‌وانێتی‌ تۆپی‌ ده‌ستی‌ ولاَتانی‌ ئاسیا ئه‌نجام دا و توانی‌ به‌ ئه‌نجامی‌ 31 - 29 گۆڵ له‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ عومان به‌ڕێته‌وه‌ .

به‌و ئه‌نجامه‌ش هه‌ڵبژارده‌ی‌ عێراق توانی‌ بگاته‌ قۆناغی‌ هه‌شتی‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ دوایی‌ ئه‌وه‌ی‌ دوو سه‌ركه‌وتن و یه‌ك شكستی‌ هاته‌ ڕێ‌ .


PM:07:51:20/01/2022




ئه‌م بابه‌ته 1520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌