به‌ڕازیل پێشه‌نگی‌ گرتووه‌ ، FIVB ڕیزبه‌ندی‌ هه‌ڵبژارده‌كانی‌ بۆ ساڵی‌ 2022 ڕاگه‌یاند




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

یه‌كێتی‌ باله‌ی‌ جیهان FIVB پۆلێنی‌ هه‌ڵبژارده‌كانی‌ جیهانی‌ بۆ ساڵی‌ 2022 ڕاگه‌یاند و تێیداو هه‌ڵبژارده‌ی‌ به‌ڕازیل به‌ كۆكردنه‌وه‌ی‌ 399 خاڵ و زۆرترینی‌ ژماره‌ی‌ خاڵه‌كانی‌ توانی‌ پێشه‌نگی‌ ڕیزبه‌ندی‌ جیهانی‌ به‌ده‌ست بهێنێت .

هه‌ر له‌ پۆلێنی‌ دیاری‌ كردنی‌ ڕیزبه‌ندی‌ هه‌ڵبژارده‌كان پۆڵه‌ندا له‌ پله‌ی‌ دووه‌م دێت و ڕوسیا و فه‌ڕه‌نسا و ئیتاڵیاش پله‌كانی‌ سێهه‌م و چواره‌م و پێنجه‌میان گرتووه‌ و ئه‌رجه‌نتین ، ئه‌مریكا ، سلۆڤینیا ، سڕبیا ، ئێران و یایان پله‌كانی‌ شه‌شه‌م تا یانزه‌یه‌می‌ ڕیزبه‌ندیه‌كه‌یان بۆخۆیان مسۆگه‌ر كردووه‌ و دووباره‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئێران له‌ پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ ولاَتانی‌ ئاسیا دێت و یابان دووه‌مه‌ .
 
له‌سه‌ر ئاستی‌ ولاَته‌ عه‌ره‌بییه‌كان له‌ پۆلێنی‌ ڕیزبه‌ندی‌ ولاَتانی‌ جیهان هه‌ڵبژارده‌ی‌ باله‌ی‌ تونس پله‌ی‌ 14ی‌ ڕیزبه‌ندی‌ گرتووه‌ و میصر 19 یه‌مه‌ و پله‌ی‌ 20یش بۆ قه‌ته‌ڕه‌ و مه‌غریب 39 ی‌ ڕیزبه‌ندی‌ جیهانی‌ داگیر كردووه‌ و عێراقیش له‌ دوا پله‌ی‌ ڕیزبه‌ندی‌ دێت و له‌ ڕیزبه‌ندی‌ 127 ی‌ ولاَتانی‌ جیهانه‌ و هیچ خاڵێكی‌ به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌ .


PM:07:33:20/01/2022




ئه‌م بابه‌ته 2112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌