پێشمه‌رگه‌ هاوكاری‌ یانه‌ی‌ مه‌سافی‌ ده‌كات




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئه‌و هاوكارییه‌ به‌رده‌وامانه‌ی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ پێشكه‌ش به‌ یانه‌كانی‌ ده‌كات ، یانه‌ی‌ مه‌سافی‌ میوانداری‌ ده‌كات و هۆڵی‌ داخراوی‌ یانه‌كه‌ی‌ ده‌كاته‌ یاریگه‌ی‌ یانه‌ی‌ مه‌سافی‌ بۆ یارییه‌كانی‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ قۆناغی‌ هه‌شت تیمی‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق .

یانه‌ی‌ مه‌سافی‌ یه‌كه‌م یاری‌ خۆی‌ له‌ كاتژمێر 2:00 ی‌ پاش نیوه‌ڕۆی‌ ڕۆژی‌ هه‌ینی‌ 21 ی‌ كانونی‌ یه‌كه‌می‌ 2022 له‌ نێو هۆڵی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ ئه‌نجام ده‌دات و تێیداو میوانداری‌ له‌ یانه‌ی‌ جه‌یش ده‌كات ، ئه‌مه‌و دووه‌م یاری‌ مه‌سافی‌ له‌ كاتژمێر 2:00 ی‌ پاش نیوه‌ڕۆی‌ ڕۆژی‌ یه‌ك شه‌ممه‌ی‌ داهاتوو 23 ی‌ كانوونی‌ یه‌كه‌م له‌ نێو هۆڵی‌ یانه‌ی‌  پێشمه‌رگه‌ ده‌بێت و میوانداری‌ له‌ یانه‌ی‌ هه‌ولێر ده‌كات .

جێگه‌ی‌ باسه‌ ته‌واوی‌ یارییه‌كانی‌ یانه‌ی‌ مه‌سافی‌ له‌و قۆناغه‌دا له‌ هۆڵی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و یارییه‌كانیش به‌ خشته‌ی‌ دیاری‌ كراوی‌ لیژنه‌ی‌ پێشبڕكێكان له‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ باله‌ی‌ عێراق ده‌بێت .


PM:08:33:19/01/2022




ئه‌م بابه‌ته 2288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌