پاریس ڕیاڵ مه‌درید شۆك ده‌كات و سێ به‌ڵێنی‌ گه‌وره‌ به‌ مباپێ ده‌دات



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یانه‌ی‌ پاریس سانجێرمان له‌ پێناو هێشتنه‌وه‌ی‌ كیلیان مباپێ له‌ یانه‌كه‌یدا سێ به‌ڵێنی‌ گه‌وره‌ به‌و ئه‌ستێره‌یه‌ ده‌دات.

ڕۆژنامەی‌ سپۆرتی کەتەلۆنی ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌  پاریس سان جێرمان لە پێناو پارێزگاری لە مباپێ ئۆفەرێکی نوێی پێشکەش کرد کە خۆیان لە بەرزکردنەوەی‌ مووچەی‌ ساڵانە و بەڵێندان بۆ کڕینی یاریزانی نوێ و هەوڵی پەلکێش کردنی زیدان بۆ وەرگرتنی ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەکە لە جێی پۆچیتینۆ دەبینێتەوە.

سپۆرت ئاشکرایکرد، بەرپرسانی پاریس ئامادەن مووچەی ساڵانەی‌ مباپێ بۆ 40 ملیۆن یۆرۆ لە وەرزێکدا بەرزبکەنەوە لەگەڵ بەڵێن دان بە کڕینی یاریزانی نوێ بەمەبەستی کۆکردنەوەی‌ سەرجەم نازناوەکان و چڕکردنەوەی‌ هەوڵەکان بۆ شوێنگرتنەوەی‌ زیدان لە جێگەی‌ پۆچیتینۆ لە ڕاهێنەرایەتی یانەکە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی‌ بەوەشکردووە، سەرەڕای ئۆفەرەکانی پاریس، ڕیاڵ مەدرید متمانەی‌ هەیە مباپێ سەرجەم ئۆفەرەکان ڕەتدەکاتەوە و هاوینی داهاتوو لە هێڵی پێشەوەی‌ یانەی‌ شاهانە دەبێت لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ.



PM:07:36:19/01/2022




ئه‌م بابه‌ته 1840 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌