پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ به‌شداری له خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان ، تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌كه‌ی و له كه‌شێكی به‌سته‌ڵه‌كی به‌فر و سه‌رمادا یه‌كه مه‌شقییه‌كانی ئه‌نجام ده‌دات .
سۆران سه‌لیم ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سه‌باره‌ت به مه‌شق و ئاماده‌كاری تیپه‌كه‌یان ووتی ، یانه‌ی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كی زۆر باش ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ به‌شداری له یارییه‌كانی خولی كوردستان و له‌ئێستاشدا و له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌پۆله سه‌رماو به‌فره‌ی ڕووی له ناوچه‌كه‌مان كردووه ، یاریزانان له مه‌شق و ئاماده‌كاری دانه‌بڕاون و به شێوه‌یه‌كی چڕ ڕاهێنانه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن تا له خولی كوردستان بتوانین ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنین .
سۆران ووتیشی ، تیپه‌كه‌مان نوێیه‌و متمانه‌ی ته‌واومان به یاریزانان هه‌یه بۆ ئه‌نجامه‌كان و هیوادارین بتوانین قۆناغه‌كان ببڕین و سه‌ركه‌وین بۆ بۆ دوا قۆناغی یارییه‌كانی خوله‌كه .
دواجار سۆران سه‌لیمی ڕاهێنه‌ر سوپاسی یانه‌كه‌یانی كرد له پای ئه‌و هاوكاری و پاڵپشتییه به‌رده‌وامانه‌ی له تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كه‌یانی ده‌كه‌ن و ئه‌ركه‌كانی سه‌نته‌ری ڕۆژنامه‌وانی یانه‌كه‌شیانی به‌رز نرخاند له به‌رده‌وامی دان به ڕوماڵی چالاكییه‌كانی تیپه‌كه‌یان .
جێگه‌ی باسه تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له یه‌كه‌م یاری خۆیدا و له خولی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی كوردستان ڕوو ده‌كه‌نه شاری ده‌ربه‌ندیخان و ده‌بنه میوانی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و بڕیاره یاریه‌كه‌شیان له كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی 28 ی كانونى دووه‌می 2022 به‌ڕێوه بچێت .