یارییه‌كانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ قۆناغی‌ یه‌كه‌می‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ عێراق




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ پێشمه‌رگه‌ حه‌وت یاری‌ له‌ یه‌كه‌م قۆناغی‌ خولی‌ نایابی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ عێراق ئه‌نجام ده‌دات و ڕوبه‌ڕوی‌ تیپی‌ باله‌ی‌ یانه‌كانی‌ ( هه‌ولێر ، مه‌سافی‌ ، جه‌یش ، شوڕته‌ ، حه‌بانیه‌ ، به‌حری‌ و غاز جنوب ) ده‌بێته‌وه‌ .

له‌ یه‌كه‌م یاری‌ دا پێشمه‌رگه‌كانی‌ سلێمانی‌ له‌به‌رامبه‌ر هه‌ولێر یاری‌ ده‌كه‌ن و دووه‌م یاریان له‌ به‌رامبه‌ر جه‌یشی‌ به‌غداد ده‌بێت .

له‌ سێهه‌م یاری‌ دا پێشمه‌رگه‌ میوانی‌ غاز جنوبه‌ له‌ شاری‌ به‌سره‌ و هه‌رچی‌ چواره‌م یارییه‌تی‌ له‌به‌رامبه‌ر به‌حری‌ هه‌مان شار ده‌بێت .

پێنجه‌م یاری‌ پێشمه‌رگه‌كان له‌ شاری‌ سلێمانی‌ ده‌بێت و میوانداری‌ له‌ مه‌سافی‌ ده‌كه‌ن و شه‌شه‌م یاری‌ یان له‌به‌رامبه‌ر شوڕته‌كانی‌ به‌غداد ده‌بێت و دوا یاری‌ یه‌كه‌م قۆناغیشیان حه‌بانیه‌ ده‌بێته‌ میوانیان .

خشته‌ی‌ یارییه‌كان به‌ ڕۆژ و به‌روار :
 
هه‌ینی‌ 21 / 1 / 2022 - پێشمه‌رگه‌ × هه‌ولێر - هۆڵی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ - سلێمانی‌ - كاتژمێر 4:00

یه‌ك شه‌ممه‌ 23 / 1 / 2022 - پێشمه‌رگه‌ × جه‌یش - هۆڵی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ - سلێمانی‌ - كاتژمێر 4:00

هه‌ینی‌ 28 / 1 / 2022 - غاز جنوب × پێشمه‌رگه‌ -  هۆڵی‌ زبیر - به‌سره‌ - كاتژمێر 2:00

یه‌ك شه‌ممه‌ 30 / 1 / 2022 - به‌حری‌ × پێشمه‌رگه‌ - هۆڵی‌ ئۆڵۆمپی‌ - به‌سره‌ - كاتژمێر 2:00

هه‌ینی‌ 4 / 2 / 2022 - پێشمه‌رگه‌ × مه‌سافی‌ - هۆڵی‌ پێشمه‌رگه‌ - سلێمانی‌ - كاتژمێر 2:00

هه‌ینی‌ 11 / 2 / 2022 - پێشمه‌رگه‌ × شوڕته‌ - هۆڵی‌ پێشمه‌رگه‌ - سلێمانی‌ - كاتژمێر 4:00

یه‌ك شه‌ممه‌ 13 / 2 / 2022 پێشمه‌رگه‌ × حه‌بانیه‌ - هۆڵی‌ پێشمه‌رگه‌ - سلێمانی‌ - كاتژمێر 4:00




PM:09:56:17/01/2022




ئه‌م بابه‌ته 2132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌