پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه دوا یه‌كه‌ی مه‌شقی خۆی بۆ یارییه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی سه‌ماوه ئه‌نجام دا .
پاش گه‌یشتنی به شاری سه‌ماوه ، تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له ژێر سه‌رپه‌رشتی مه‌حمود مه‌جیدی ڕاهێنه‌ر و یاریده‌ده‌رانی مه‌شقی كۆتایی بۆ یارییه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی سه‌ماوه ئه‌نجام دا كه بڕیاره له كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شه‌ممه 18 ی تشرینی دووه‌می 2022 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی سه‌ماوه ڕوبه‌ڕوی یه‌ك ببنه‌وه .
ئه‌و یارییه یه‌كه‌م یاری هه‌ردوو تیم ده‌بێت له قۆناغی دووه‌می خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق .