پێشمهرگه سپۆرت -
فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید خۆشحاڵی خۆی بەبردنەوەی جامی سوپەری ئیسپانیا پێشاندا و باس لە گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ بۆ یانەکەی دەکات.
پێرێز دوای یارییهكه وتی " من وەک هەمووهاندهرێكی یانهكه زۆر دڵخۆشم بەبردنەوەی یەکەم نازناوی ئەم ساڵ و ئەمە دەستپێکێکی زۆر باشە، ئێمە لەگەڵ راهێنەرێکی باش و کەسانی باشین
سەرۆکی ریاڵ مەدرید دهشڵێت " هەمیشە دەمەوێت هەموو شتەکان ببەینەوە، ئەمە شتێکی نوێ نییە، لە منداڵییەوە کار بۆ ئەوە دەکەم كه هیچ وهرزێك بێ دهسكهوت نهبم.
پێرێز لەبارەی گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان بۆ یانەکەی وتی " هاندەران لێرە لە سعودیە داوای گواستنەوەی ئێمباپێم لێدەکەن، داواکاریی ئەوان بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە تەنیا لێرە نییە، هاندەران لە هەموو شوێنێک ئەو داوایەم لێدەکەن."