پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه یه‌كه‌م یاری خۆی له قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام ده‌دات و له نێو یاریگه‌ی خۆیدا میوانداری له یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات .
یاری نێوان هه‌ردوو تیم له كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 21 ی تشرینی دووه‌می 2022 له نێو هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی شه‌كره‌كه به‌رێوه ده‌چێت و تێیداو پێشمه‌رگه‌كان بۆ به‌ده‌ست هێنانی یه‌كه‌م سێ خاڵی یارییه‌كه یاری ده‌كه‌ن ، هه‌ردوو تیم له‌م قۆناغه به یاریزانی پیشه‌گه‌ر پێكهاته‌كانیان به‌هێز كردووه و ده‌یانه‌وێت له خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین خاڵ كۆڵ نه‌ده‌ن .
پێشمه‌رگه له قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌می خوله‌كه به بێ پیشه‌گه‌ر به‌شداری یارییه‌كانی كردوو توانی به پله‌ی سێهه‌م بگاته قۆناغی هه‌شت تیمی خوله‌كه و هه‌رچی یانه‌ی هه‌ولێره به هه‌مان شێوه به‌شداری له ڕكابه‌رییه‌كانی ئه‌و قۆناغانه كردوو گه‌یشتنی به یارییه‌كانی قۆناغی نوێ مسۆگه‌ر كرد .