پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
به‌به‌شداری تیپی باله‌ی یانه‌كانی ( پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ، هه‌ولێر ، شوڕته ، حه‌بانییه ، به‌حری ، مه‌سافی ، غاز جنوب و جه‌یش ) یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌ست پێده‌كات .
بڕیاره له ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو 21 ی تشرینی دووه‌می 2022 و به ئه‌نجام دانی چوار یاری هه‌فته‌ی یه‌كه‌می قۆناغی یه‌كه‌می خوله‌كه به‌ڕێوه بچێت و تێیداو له‌و ڕۆژه شاری به‌سره میوانداری له دوو یاری ده‌كات ، له یه‌كه‌م یاری غاز جنوب و حه‌بانیه له كاتژمێر 2:00 ی پاش نیوه‌ڕۆ و له نێو هۆڵی زبیر به‌یه‌ك ده‌گه‌ن و له هه‌مان كات و له نێو هۆڵی ئۆڵۆمپی هه‌ردوو تیپی باله‌ی یانه‌كانی به‌حری و شوڕته ڕوبه‌ڕوی یه‌ك ده‌بنه‌وه .
پاشان له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه مه‌سافی كه یاریگه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بۆ خولی نایابی عێراق ده‌كاته یاریگه‌كه‌ی میوانداری له یانه‌ی جه‌یشی به‌غداد ده‌كات .
له هه‌مان ڕۆژ و كاتژمێر 4:00 ی ئێواره یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی میوانداری له یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات .
یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌م تا به‌رواری 25 ی تشرینی دووه‌می 2022 ده‌خایه‌نێت و پاشان به‌هۆی به‌شداری تیپی باله‌ی یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و غازی به‌سره له پاڵه‌وانێتی 40 ی باله‌ی ولاَتانی عه‌ره‌ب یارییه‌كان ده‌وه‌ستێت .
خشته‌ی ته‌واوی یارییه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌م به‌م شێوه‌یه‌یه :