ته‌ندروستی -
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی له زیادبوونی ڕێژه‌ی توشبوون به خه‌ڵه‌فان بۆ سێ هێنده ئاشكرا كرد هه‌تا گه‌یشتنی مرۆڤایه‌تی به ساڵی2050 ئه‌گه‌ر وڵاتانی جیهان جوڵه نه‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و هۆكارانه‌ی واده‌كه‌ن مرۆڤ توشی ئه‌م نه‌خۆشییه ببێت.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌گۆڤاری" لانسیت" بڵاوكراوه‌ته‌وه و پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت توشبوون به خه‌ڵه‌فان دوو هێنده زیاد بكات، له ئێستادا ته‌ندروستی جیهانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ی وه‌ك حه‌وته‌م هۆكاری گیان له‌ده‌ستدان له جیهاندا پۆلێن كردوه، چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه ساڵانه له جیهاندا ترلیۆنێك دۆلاری ده‌وێت.
نوسه‌ری سه‌ره‌كی توێژینه‌وه‌كه" ئیما نیكۆڵز" له په‌یمانگای پێوانه و ته‌ندروستی له زانكۆی واشنتۆن باس له‌وه ده‌كات پێویسته بڕیارده‌ران له جیهاندا له هۆكاره‌كانی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه تێبگه‌ن هه‌تا ڕێگری بكه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه وه‌ك ئێستا به‌رده‌وام بێت ئه‌وه تێكڕای توشبوون به نه‌خۆشییه‌كه هه‌تا ساڵی 2050 له 57 ملیۆن ده‌بێته 153 ملیۆن حاڵه‌ت و ڕێژه‌ی مردن به‌هۆیه‌وه ته‌نها له ئه‌مه‌ریكا له 5.2 ده‌گاته 10.5 ملیۆن.
قه‌ڵه‌وی و كێشانی جگه‌ره و به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی شه‌كری خوێن و هه‌ڵكشانی ته‌مه‌ن باوترین هۆكاره‌كانی توشبوونن به‌م نه‌خۆشییه، پێشبینی ده‌كرێت له وڵاته‌كانی ڕۆژهه‌ڵات و باشوری ئه‌فه‌ریقا ڕێژه‌ی توشبوون زۆر زیاد ده‌كات.